AP ١٤٠٥ خەرمانان ٩ ٢٣:١٠

ڕێبەری باڵای ئێران لێبوردنی بۆ 2500 زیندانی دەرکرد

ڕێبەری باڵای ئێران لێبوردنی بۆ 2500 زیندانی دەرکرد

ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە وەڵامی نامەی سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە بۆنەی لە دایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، ڕازی بوو بە لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی حوکمی زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ سزادراو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ ساڵیادی لە دایکبوونی حەزرەتی محەممەد مستەفا (د.خ) و ئیمام جەعفەر سادق (د.خ)، بەرپرسی دەزگای دادی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی داوای لێبوردن و گۆڕینی سزای دوو هەزار و ٥٧٧ کەسی سزادراوی دادگای گشتی و ئینقلابی قەزایی کردبوو ، ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی ئەو بڕیارەی لەو پێوەندییەدا بە سەرۆکی دەزگای قەزایی سپارد.

هەروەها دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی پێویست، حوجەتولئیسلام ئێژەیی فەرمانی لێخۆشبوون و گۆڕینی سزا و کەمکردنەوەی سزای ئەم سزادراوانەشی دەرکرد.

News ID 60320

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha